بیرمەندان

خاوەن بیرم
ھزرومەندم
بە تێفکرین لە ناخترین بابەتی بیر
                                         چاو دەگێڕم !

                                         کەچی بۆیە
                                         کەسایەتی تاسەدار و شەوق لە دڵی
                                                                         بیر و حیکمەت
                                                                         لــە دەروونــــم ،
                                                                        خاوەن رێز و خاوەن زێڕن

 

بیرمەندان | ئاکام


منبع این نوشته : منبع
خاوەن

لحظه حال

سعي نكن مسائلي كه تصور ميكني فردا به بار خواهد آمد را امروز حل كني ، براي اينكه مـضطرب تر از اينـي كـه هـستي ميشوي ؛ مثل خطرات تكنولوژي در آيندگان [ بصورت كلي] و نگرانيهاي ما از بحران مالي و مرگ [بصورت شخصيتر] ، بجاي آن ما بايد قلبمان را به لحظه حال بسپاريم...

 

لحظه حال | ئاكام كامراني


منبع این نوشته : منبع
لحظه

کۆتایی تۆ

شیعری ژینم ئاسۆی رووداو
بەھاری عەشق زەردی ھەتاو

با ماچت کەم تامەزرۆتم
سەرم لەسەر شانت دانێم
                  تەنیا بۆ ئاخرین دەرفەت
                          من ھەر خۆتم تاسەی رووتم

دڵــم چـیـتـر دوا جـــارم بـێ
پەیمانی خۆم قەد نەشکێنم
چـــاوانی تـــۆ بەھــارم بــێ
مێشکم لە خەو زوو ھەستێنم

 وەرزی بوونمان کۆتایی ھات
         پایـیزی خــەم دەسـی پێ کــرد 
                           خودا ئاگاداری تۆ بێ 
                                         رۆییمە شوێن چارەنووسم...

 

ماچی دوا جار | ئاكام كامراني


 

آهنگ مرا ببوس

 


منبع این نوشته : منبع

تاریک و روون

گەرچی تاڵییەکان لەبەر چاوترن بەڵام دڵ ئەشێ ئەوەندە کراوە بێ کە شیریینیەکانی ژیانیش هەست بکا و بیبینێ . لە تاریکی گەرچی چاومان ھیچ نابینێ بەس خودی خۆی هۆکاری دیتنی تیشکی رووناکییە ؛ نەبوونی تاریکی واتە بێ مانا بوونی رۆژ و رووناکی...

 

تاریک و روون | ئاکام کامرانی


منبع این نوشته : منبع

زار و نەخشەم

کە دوژمنیم لەگەل دەکرێ
                             تاوانبارم ؟
بڕوات وایە مێشکم نییە ، ھەتیوبارم ؟
کە ناتوانم ھارە ئاشی خۆم بەخێو کەم ؟
                                                 من بێ زارم ؟
                                                 زارم ھەیە ، من بێ نەخـشەم !

                         بە سەدان ساڵ جەور و ستەم
                                                جیھان کوێرە
                                                لە بوونی مـن
                                                   ھێشتا تێرە لە باوەڕ و بۆچوونی من...

 

زار و نەخشەم | ئاکام کامرانی


منبع این نوشته : منبع

جێگە خەو

وەک پەنگوەن
یێم و دەچم ، بە دژواری
              وەک دیلی پەن
                      رەنجەڕۆم و
                      بە بێداری خوێنم ئەڕژێ
                                      لووتم ئەپشێ
                                      لێـم ئەدۆشـێ
                                      کەچی ھێـشتا
                                        جێگە خەوێک نەدۆزراوە بۆ من بشێ...

 

جێگە خەو | ئاکام کامرانی


منبع این نوشته : منبع
جێگە

رووداوی بەردەوام

شیعری ژینم تۆ نەماوی
تـۆ نەمـاوی بەڵام بۆ مـن
بەردەوام بووني رووداوی
وەک گـۆڕانکاری وەرزەکان
                                 ھەتا ھەتا
                                  بە رۆژ دەبی...

تۆ رابردوویێکی کۆنی
                     لە ئێستادا
                     ھەر بەش دەبی
                     وەک گیانبەخشێکی بێ زەمــەن
                                                     لە دەروونم
                                                      ھەر گەش دەبی...

 

رووداوی بەردەوام | ئاکام کامرانی


منبع این نوشته : منبع
رووداوی بەردەوام

گۆمی ھونەر

فەرزاناکان گونابارن
           لەبەر ئەوەی
           جوانی و ھونەر باش ئەبینن

لەم دنیای ئاسایی و وشکە
ھـونەرمەندان چاو دەگـێڕن
بـۆ دۆزیـنـی مـانا و رســتە

بۆیە ھونەر تێفکرینە
         پەیکەر و شیعر و مووسیقا
                              گۆمی رستەکانی ژینە...

 

گۆمی ھونەر | ئاکام کامرانی


منبع این نوشته : منبع
ھونەر ,گۆمی ,گۆمی ھونەر